هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەی سنە قامکی بەندکراوێکی سیاسی کوردیان شکاند

هەنگاو: ئەحمەد ئەمین پەنا، بەندراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە، لەلایەن بەرپرسانی ئەو بەندیخانەوە کەوتووەتە بەر لێدان

٢١ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٨:٤٦

 

هەنگاو: ئەحمەد ئەمین پەنا، بەندراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە، لەلایەن بەرپرسانی ئەو بەندیخانەوە کەوتووەتە بەر لێدان و کوتان بە بێ ئەوەی چارەسەریی پزیشكی بۆ بکەن گەڕاندوویانەتەوە بۆ ناو بەندەکەی خۆی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو بەندکراوە سیاسیە لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە لێی دراوە و قامکێکی شکێندراوە و باسک و مەچەکی هەر دوو دەستی ئازاری پێگەیشتووە.

ئەحمەد ئەمین پەنا زاوای بنەماڵەی حوسین پەناهییەکانە کە هاوڕێ لەگەڵ زوبەیر و ئەفشێن حوسێن پەناهی لە پووشپەڕێ ساڵی ٢٧١٧ دەستبەسەر کرا.

ناوبراو دواتر و لەمانگی خەزەڵوەر، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆرشی سنە بە دادوەریی سەعیدی بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

هاوژینی ئەو بەندکراوە سیاسییە بە ناوی نیشتمان حوسێن پەناهی، لە ڕیکەوتی (١١ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ١ی مەی ٢٠١٨)، دوای بیستنی هەواڵی گواستنەوەی ڕامین حوسێن پەناهی بۆ ژووری تاکەکەکسی بە مەبستی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە