برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری نەوسوود

دوو کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی ئومێد یوونسی و موختار شامورادی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی بانەمەڕ

٩ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١١:٥٦

 

هەنگاو: هەینی ٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

دوو کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی ئومێد یوونسی و موختار شامورادی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو کۆڵبەرە لە مەودایەکی نزیکەوە و بەبێ ئەوەی ئاگادار بکرێنەوە تەقەیان لێ کراوە و باسکیان بریندار بووە.

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ٧ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی مەریوان، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و ڕوانسەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە