ڕێبین ڕیشی بە بارمتە ئازاد کرا
ڕێبین ڕیشی هاووڵاتیی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی بانە ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ دوای ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران
٩ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٤:١٦
هەنگاو: هەینی ٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٢
ڕێبین ڕیشی هاووڵاتیی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی بانە ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ دوای ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندیی بانە ئازاد کرا.
هەنگاو زانیویەتی کە ڕێبین ڕیشی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە مافی هەبوونی پارێزەری نەبووە.
ڕامین ڕیشی تەمەن ٢٥ ساڵ و برای ڕێبین هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە ڕاگیراوە.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، ڕامین ڕیشی ئارایشگەر و ڕێبین ڕیشی بەرگدوور بووە و هەر دوو ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خاکەلێوە لە شوێنی کارەکەی خۆیان لە سێڕێیانی «حەمزە ئاوا» و بەبێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.