ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی خەڵکی سەقز دوای پێنج مانگ بە بارمتە ئازاد کرا

ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز دوای پێنج مانگ دەستبەسەر کرانی بە دانانی بارمتەی ٣٥

١٤ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٢١:٤٧

 

هەنگاو: چوارشەممە ١٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز دوای پێنج مانگ دەستبەسەر کرانی بە دانانی بارمتەی ٣٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

هەنگاو زانیویەتی کە ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی «مەلقەڕنی» سەر بە شاری سەقز لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی خراوەتە پاڵ.

ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢١ لەلایەن. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر و بۆ سنە گوازرایەوە. ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندان و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە