تەرمی یەکێک لە کۆڵبەرە ونبووەکانی ئورمیە دوای ٤ مانگ دۆزرایەوە
تەرمی بارزانی مەهینی کۆڵبەری تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی ئورمیە کە چوار مانگ پێش ئێستا لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیکەی ئەم ناوچە لە سنووری ئورمیە بێسەروشوێن بوون
١٧ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٢:٥٧
هەنگاو: شەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٢
تەرمی بارزانی مەهینی کۆڵبەری تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی ئورمیە کە چوار مانگ پێش ئێستا لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیکەی ئەم ناوچە لە سنووری ئورمیە بێسەروشوێن بوون ئەمڕۆ شەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە گوندی گوڵشەم دۆزرایەوە.
بارزان مەهینی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەگەڵ دو کۆڵبەری خەڵکی گووندی باوان سەر بە شاری ئورمیە بە ناوەکانی ئەسعەد سەیدان فەرد و بەهلوول سەیدانی فەرد لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانە سنوورییەکانی ئورمیە بە هۆی بەفر و ڕنوو بێسەروشوێن ببوون.
هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی دوو کۆڵبەرەکەی دیکە بەردەوامە، ئەم دوو کۆڵبەرە خێزاندارن.