برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری هەورامان
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوی مادیح کەریمی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی ملەی ''تەتە'' بە هۆی ب
٤ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٠:٠٣
هەنگاو: چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوی مادیح کەریمی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی ملەی ''تەتە'' بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مادیح کەریمی خەڵکی گوندی "بڵبەر" سەر بە شاری سەوڵاوایە و بە هۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەی "بوعەلی" شاری مەریوان گوازراوەتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا ٣٩ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٢ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٣٧ کەسیان بریندار بوون.