برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود
دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی کڵاش سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی عومەر یەعقووبی تەمەن ٤٩ ساڵ و جەلال مروەتی تەمەن ٤٥ ساڵ ڕۆژی دو
٩ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٢١:٣٥
هەنگاو: دووشەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی کڵاش سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی عومەر یەعقووبی تەمەن ٤٩ ساڵ و جەلال مروەتی تەمەن ٤٥ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی وت:» ئەم دوو کۆڵبەرە بە چەکی ساچمەیی و لە مەودایەکی نزیکەوە پێکراون و بەشی پشت، دەست، مل و کەمەریان بریندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان.
جێگای ئاماژەیە کە عومەر یەعقووبی خێزاندار و باوکی سێ منداڵە و زستانی ڕابردووش جارێکی دیکە بریندار کرابوو.