دوو بەندکراوی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران
هەنگاو: دوو بەندکراوی خەڵکی پیرانشار و بۆکان بە دانانی بارمتەی زۆر و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
هەنگاو: دوو بەندکراوی خەڵکی پیرانشار و بۆکان بە دانانی بارمتەی زۆر و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٥ی ڕەزبەی ٢٧١٨ / ٢٧ی سیپتامبری ٢٠١٨)، جەماڵ سەفەوی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە نزیکەی دوو مانگ بەر لەئێستا دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتەی ٢١٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
جەماڵ سەفەوی، ڕۆژی یەک شەممە (١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ٥ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار بە هۆی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرا.
لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، ئەسعەد حاجی ڕەسووڵی، کە ڕۆژی سێشەممە (٣ی ڕەزبەر / ٢٥ی سێپتامبر) لەلایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.