ناڕوونی چارەنووسی مێرمنداڵێکی کورد دوای ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی
دوای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی ڕامین ڕەحمان
![](/content/upload/1/root/ramin-rahmani.jpg)
هەنگاو: سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
دوای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی ڕامین ڕەحمانی هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک بنەماڵەی ڕەحمانی، لە ماوەی ئەو ٥٠ ڕۆژەدا ڕامین ڕەحمانی لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن و تەنانەت پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و هەر ئەمەش نیگەرانی لای ئەوان دروست کردووە.
ڕامین ڕەحمانی تەمەن ١٧ ساڵ کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی ٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە ماڵی باوک و دایکی خۆیدا دەستبەسەر کرا.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هێزە ئەمنییەکان وێڕای دەستبەسەر کردنی ڕامین ڕەحمانی ماڵەکەشیان پشکنیوە.