مەجید کەریمی و مەسعوود فەرهیختە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کران
مەجید کەریمی مامۆستای خەڵکی سەقز و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرییی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان - سنە و کەڵاتەرزان و مەسعوود فەرهیختە،
هەنگاو: چوارشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
مەجید کەریمی مامۆستای خەڵکی سەقز و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرییی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان - سنە و کەڵاتەرزان و مەسعوود فەرهیختە، یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئیسلام شار سەر بە پارێزگای ئەلبوورز و ئەندامی شوورای هاوئاهەنگی کۆمیتەی دانوستاندن بۆ ئازادی مامۆستایان ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ پاش ٨ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کران.
مەسعوود فەرهیختە ڕۆژی سێشەممە ١٠ی جۆزەردان دوای کۆبوونەوەی مامۆستایانی شاری سنە لەپیش بینای فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی سنە و پشتیوانی لە مامۆستایانی دەستبەسەر کراو، لە کاتی گەڕانەوە بۆ پارێزگای ئەلبوورز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
مەجیدی کەریمی مامۆستای قوتابخانەکانی سنە کە ئێوارەی هەمان ڕۆژ بە مەبەستی بەدواداچوونی چارەنووسی مەسعوود فەرهیختە چووبووە پێش بینای ئیتلاعاتی سوپای سنە لەلایەن هێزەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییەوە دەستبەسەر کرا.
جێگای ئاماژەیە کە مەجیدی کەریمی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە هۆی چالاکییە پیشەییەکانەوە چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بانگ کراوە و لێپرسینەوە هەڕەشەی لێ کراوە.