کرێکارێکی بۆکانی بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا
هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی بۆکان لەکاتی کار کردن و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.
١٩ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢٢:١٨
هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی بۆکان لەکاتی کار کردن و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (١٩ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، کرێکارێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”ئومید سەید شەکەری“ لە کاتی سێو ڕنین لە گوندی ”کارێزەی مەحموودئاوا“ی ئەو شارە گیانی لە دەست داوە.
ئومید تەمەن ٢٥ ساڵ و بە هۆی بەربوونەوە لە دار لەکاتی سێو ڕنینەوە گیانی لەدەست داوە.
ڕۆژی چوارشەممە (٤ی رەزبەر ٢٧١٨/ ٢٦ی سپتامبر ٢٠١٨) کرێکارێکی دیکەی خەڵکی ئاوایی بیاشۆش سەر بە شاری جوانرۆی پارێزگای کرماشان بە ناوی “بێهرووز ئەحمەدی” لە کاتی کار و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست داوە.