باوکی یەکێک لە گیان بەختکردوانی شەڕەکەی دوێنێی شاری پاوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە باوکی یەکێک لە گیانبەختکردوانی شەڕەکەی دوێنێی شاری پاوەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

٢١ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢٢:٣٤

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە باوکی یەکێک لە گیانبەختکردوانی شەڕەکەی دوێنێی شاری پاوەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە، پێش نیمەڕۆی ڕۆژی شەممە (٢١ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٤ ساڵ بە ناوی ”وەیسی وەیسی“ و دەستبەسەریان کردووە.

وەیسی وەیسی باوکی ”شاهۆ وەیسی“ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە کە لە ئەنجامی تێکهەڵچوونە چەکدارییەکەی ڕۆژی هەینی، کە لەنێوان پێشـەرگەکانی دێموکرات و سپای پاسداران هاتە ئاراوە، گیانی لە دەست دا.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی وەیسی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە ناوبراو دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە