حدکا گیان لە دەستدانی دوو پێشمەرگەی خۆی لە پاوە پشتڕاست کردەوە + وێنە

هەنگاو: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بەرپرسیارێتی تێکهەڵچوونە چەکدارییەکی ئەمڕۆی .

٢٠ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٩:٥٦

 

هەنگاو: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بەرپرسیارێتی تێکهەڵچوونە چەکدارییەکی ئەمڕۆی نزیک شاری پاوەی لەپارێزگای کرماشان بە ئەستۆ گرت.

بە پێی ڕاگەیەندراویک کە ناوەندی فەرماندەیی هیزی پێشمەرگەی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونەکەی ئەمڕۆی شاری پاوە کە وەک خۆیان باسیان لێوە کردووە لە نیوان ”پێشمەرگەی شار“ و سپای پاسداران هاتووەتە ئاراوە دوو پێشمەرگە گیانیان لە دەست داوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە ”لەو شەڕە قارەمانانەیەدا کە زیاتر لە ۳ کاتژمێری خایاندووە، دوو ڕۆڵەی قارەمان و فیداکاری نەتەوەکەمان کە لە یەکەیەکی رێکخستنی شاردا سازمان دران بە ناوەکانی "شەهید شاهۆ وەیسی"و "شەهید زانیار ئیسلامی" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان بوون و هەروەها هاووڵاتییەکی دڵسۆزی شاری پاوە بە ناوی "فەرشاد چەچانی" کە بە مەبەستی سەیران کردن لەو ناوچەیە بوو بە تەقەی هێزەکانی رێژیم کوژرا.“

پێشتر هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە گیان لەدەستدانی دوو پێشمەرگە و کوژرانی سێ پاسداری بڵاو کردبوویەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە