سێ کەس لە مامۆستایانی دەستبەسەرکراوی سنە ئازاد کران
سێ کەس لە مامۆستایان و چالاکی پیشەیی دەستبەسەرکرای خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی ڕەزا تەهماسبی، بێهزاد قەوامی و غیاس نێعەمتی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
هەنگاو: پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
سێ کەس لە مامۆستایان و چالاکی پیشەیی دەستبەسەرکرای خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی ڕەزا تەهماسبی، بێهزاد قەوامی و غیاس نێعمەتی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کران.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو ئەم سێ مامۆستایە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوون مافی دەسپێراگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها مافی دیتنی بنەماڵەکەیان لێ زەوت کرابوو.
غیاس نێعمەتی و بێهزاد قەوامی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان و ڕەزا تەهماسبی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کرابوون.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەکانی هەنگاو لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ١٢ مامۆستا لە شاری سنە دەستبەسەر کراون لە تا ئێستا ٨ کەسیان ئازاد و ٤ کەسیان لە دەستبەسەریدان.