ئەحمەد ڕەزا حائێری چالاکی کوردی دانیشتووی تاران دەستبەسەر کرا
ئەحمەد ڕەزا حائیری بەندکراوی سیاسی پێشوو و لە چالاکانی سیاسی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات
هەنگاو: دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
ئەحمەد ڕەزا حائێری بەندکراوی سیاسی پێشوو و لە چالاکانی سیاسی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا کاتژمێر ٣: ٣٠ بەرەبەیان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەحمەد ڕەزا حائێری و بە بێ پیشاندانی هەر جۆرە بەڵگەیەکی دادووری دەستبەسەریان کردووە و دواتر بۆ بەندی دوو ئەلفی بەندیخانەی ئێڤینی تاران ناسراو بە بەندی ئیتلاعاتی سوپا گواستوویانەتەوە.
جێگای باسە کە هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا وێڕای دەستبەسەرکردنی ئەحمەد ڕەزا حائێری ماڵەکەشیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایل و لاپتۆپەکەیدا گرتووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەحمەد ڕەزا حائێری لە بەر دەستدا نییە.
ئەحمەد ڕەزا حائێری چالاکی سیاسی کورد پێشتریش دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە سزای ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی بەسەردا سەپابوو کە هاوینی ساڵی ڕابردوو ئەو سزایە جێبەجێ کرا.