خێرۆڵلا حەقجوویان چالاکی کوردی یارسانی سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا
خێڕۆڵڵا حەقجوویان چالاکی پەیڕەوی ئایینی یارسان و خەڵکی شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای .
هەنگاو: دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
خێڕۆڵڵا حەقجوویان چالاکی پەیڕەوی ئایینی یارسان و خەڵکی شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بەگوێرەی ئەو سزایە کە ڕۆژی ٢١ی جۆزەردان بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە، ئەم چالاکە کوردەی پەیڕەوی ئایینی یارسان بە تۆمەتی "پێکهێنانی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنی یارسان" و "پڕوپاگەندە دژی نزام" سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپاوە کە ١١ مانگی بۆ ماوەی ٥ ساڵ هەڵپەسێردراوە و مانگێکی جێبەجێ دەکرێت.
خێڕۆڵلا حەقجوویان ئەندامی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنی یارسان ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢١ دوای بانگکران بۆ دادگای شاری سەحنە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان گوازرایەوە.
ناوبراو دواجار دوای ١٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دۆسیەکەی لە دادگا ئازاد کرابوو.