ستارە زادهێشت بە بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

ستارە زادهێشت تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی مەریوان کە مانگی جۆزەردان (جولای) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٦ جولای ٢٠٢٢)

٢٥ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٠٩:١٧


هەنگاو: شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

ستارە زادهێشت تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی مەریوان کە مانگی جۆزەردان (جولای) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٦ جولای ٢٠٢٢) بە بارمتە و بە شێوەی کاتی لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە ئازاد کرا.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ستارە زادهێشت خەڵکی گوندی "عیسەوڵێ"ی مەریوانە و پێشتر بۆ ماوەی ٧ ساڵ ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بووە و مانگی جۆزەردان دوای جیابوونەوە لەو حیزبە لە ڕێگای سنووری مەریوانەوە خۆی ڕادەستی هێزەکانی سوپای پاسداران کردووە.

ستارە زادهێشت دوای دەستبەسەرکران بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە سنە گوازراوەتەوە و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی ڕەوانەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ژنانی سنە ناسراو بە بەندی ژنان کرا و لەو ماوەیەدا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە