دانیشتنی دادگای ٣٦ چالاکی کورد لە دادگای شۆڕشی سنە بەڕێوە چوو
هەنگاو: دووشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
دانیشتنی دادگای پێڕاگەیشتن بە ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ٣٦ چالاکی سیاسی و مەدەنی خەڵکی شارەکانی بانە، سەقز، مەریوان و سنە کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییانی کورد دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٤ی جولای ٢٠٢٢) لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەڕێوەچوو.
بە پشتبەستن بەو بەڵگەنامانەی کە دەست هەنگاو گەیشتووە، ئەو ٣٦ چالاکە سیاسی و مەدەنییە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە پڕوپاگەندە بە قازانجی گرووپ و ڕێکخراوەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، ئەندامەتی لە حیزبی دێموکرات، ڕاگرتنی چەک و تەقەمەنی بێ مۆڵەت و هەروەها بەغی تۆمەتبار کراون و هەر بەو تۆمەتانەش دادگایی کراون.
ناسنامەی ئەو ٣٦ کەسە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بە شیوەی خوارەوەیە؛
_ کەریم فروزش ٢_ عوسمان محەممەد پوور ۳- فەرهاد پزیشکی ۴ ئەبووبەکر پزیشکی ۵- بێهزاد پزیشکی ۶- جەماڵ مروەتی ۷- سیامەک ئەرەنگ ۸- سەلاحەدین پزیشکی ۹- لوقمان پزیشکی ۱۰- وەفا پزیشکی ۱۱- ڕەفیق پزیشکی ۱۲- فەرزاد پزیشکی ۱۳- کامەران پزیشکی ۱۴- سەعید قادری ۱۵- ئەحمەد پزیشکی ۱۶- ئەرسەلان پزیشکی ۱۷- فەرید درەخشانی ۱۸- محەممەد مەهجوور ۱۹- ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازیبڵاغی ۲۰- محەممەد ئەحمەدی ۲۱- کەیوان مینوویی ۲۲- ئارەش مینبەری ۲۳- ئیدریس بەهرامیان ۲۴- زانیار مینبەری ۲۵- محەممەد نیکپەی ۲۶- فارۆق نیکەپی ۲۷- عەبدولڕەحمان ئەفشار ۲۸- سەعید ڕەشیدی ۲۹- محەممەد فەدەوی ۳۰- سەیوان مینبەری ۳۱- عەبدوڵڵا مەهجوور ۳۲- عەبدولڕەحمان ئەشتەک ۳۳- میلاد مینبەری ۳۴- زاگرۆس ڕەشیدی ۳۵- کەریم پزیشکی ۳۶- زانکۆ مەسعوودی
ئەم کەسانە پاییزی ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی ڕەشبگیری لاوانی کورد لە شارەکانی سنە، بانە، مەریوان و سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە سنە گوازرابوونەوە. ژمارەیەک لەو کەسانە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش ٨ مانگ دەستبەسەر کران بە بارمتەی قورس و بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەم کەسانە بۆ ماوەی چەند مانگ هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان نەبووە و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون.