درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکان لە کوردستان، ژمارەی دەستبەسەرکراوان گەیشتە ٢٧ کەس

هەنگاو: لە شاری مەریوان پێنج هاووڵاتی و لە شارەکانی سەقز و بانە شەش کەسی دیکە دەستبەسەرکران و ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە کوردستان گەیشتە ٢٧ کەس.

٢٢ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٠:٤١

 

هەنگاو: لە شاری مەریوان پێنج هاووڵاتی و لە شارەکانی سەقز و بانە شەش کەسی دیکە دەستبەسەرکران و ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە کوردستان گەیشتە ٢٧ کەس.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی نێ و لانیکەم پێنج کەس بە ناوەکانی محەمەد ئەحمەدی، فەرید درەخشانی، کەیوان مینوویی، ئیدریس بەهرامیان و عەبدوڕەحمان ئەفشار” دەستبەسەر کردووە.

هەمان ڕۆژ، سێ هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە ناوەکانی سەعید قادری، کوردۆ حوسێن پوور، و عەلی (نازناو ناروون) دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە دەستبەسەرکراون.

ڕۆژی هەینی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی پیرئومەرانی سەر بە شاری سەقز بە ناوی ئەیوب مینایی و ڕۆژی پێنجشەممە دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە بە ناوەکانی سامان خوسرەوی و جەماڵ عەزیزی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون.

هەنگاو ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاندبوو کە دوو هاووڵاتیی قەڵکی ملقەڕنی سەقز بە ناوەکانی عەبدوڵڵا مەهجوور و محەمەد مەهجوور و هەروەها ١٤ هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە ناوەکانی سەلاح پزیشکی، ڕەفێق پزیشکی، مەناف پزیشکی (وەفا) ، بێهزاد پزیشکی، کەریم پزیشکی، ئەبوبەکر پزیشکی، ئەحمەد پزیشکی، فەرهاد پزیشکی، فەرزاد پزیشکی، ئەرسەلان پزیشکی، کامران پزیشکی، جەماڵ موروەتی و عوسمان محەمەدپور دەستبەسەر کراون.

هەنگاو زانیوەتی کە سەرجەم ئەم کەسانەی کە لە شارەکانی سەقز، بانە و مەریوان دەستبەسەر کراون بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.

جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم کەسانە بێڕێزییان بە بنەماڵەکانیان کردووە و ماڵەکانیان پشکنیوە و خۆشیانیان داوەتە بەر لێدان و کوتان و هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنیان نەزانراوە.

چەند کەناڵێکی خۆجێی ڕایانگەیاندووە کە دوو کەسی دیکەی خەڵکی بانە بە ناوەکانی شوکروڵڵا پزشکی و شۆڕش پزیشکی دەستبەسەر کراون کە دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو دەرکەوتووە کە ئەو کەسانە دەستبەسەر نەکراون و ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە