دەستبەسەرکرانی ٤ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە شنۆ
چوار مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵی خەڵکی گوندی بابخاڵاوێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی پێشەوا شاداب تەمەن ١٦ ساڵ، زانیار حەسەنزادە تەمەن ١٦ سا
هەنگاو: پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
چوار مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵی خەڵکی گوندی بابخاڵاوێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی پێشەوا شاداب تەمەن ١٦ ساڵ، زانیار حەسەنزادە تەمەن ١٦ ساڵ، سامان حەسەنزادە تەمەن ١٧ ساڵ و حەسیب حەسەنزادە تەمەن ١٨ ساڵ ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٨ی جولای ٢٠٢٢) دوای بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سوپای شنۆ دەستبەسەر کران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێشەوا شاداب خەڵکی گوندی بابخاڵاوێ ڕۆژی ڕابردووش بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە کاتژمێر ١٢ی شەو ئازاد کرابوو.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستەبسەرکرانی ئەم ٤ مێرمنداڵە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە کە زانیار حەسەنزادە لە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵیش جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.