سوبحان مەولوودی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا
سوبحان مەولوودی هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی تەنگی سەر سەر بە شاری سنە، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای ٣٥ ڕۆژ بەندکران بە دانان
هەنگاو: چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢
سوبحان مەولوودی هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی تەنگی سەر سەر بە شاری سنە، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای ٣٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.
شایانی باسە سوبحان مەولوودی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر بووە و ڕۆژی ڕابردوو بۆ بەندیخانەی سنە گوازراوەتەوە.
هەنگاو زانیویەتی کە سوبحان مەولوودی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە، لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.
سوبحان مەولوودی کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٢٠ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنووری باشماخی مەریوان دەستبەسەر کرا. هەنگاو زانیویەتی کە کاتژمێر ٤ی بەیانی ڕۆژی دواتر هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سوبحانیان بردووەتەوە بۆ ماڵی خۆیان لە گوندی تەنگی سەر و ماڵەکەیانیان پشکنیوە.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە سوبحان مەولوودی ماوەی ٥ ساڵە لە شاری هەولێر سەرقاڵی کاری قەنادییە و لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆی لە سنووری مەریوان دەستبەسەر کراوە.