سوبحان مەولوودی هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەریوان ڕاگیراوە
سوبحان مەولوودی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگی سەر سەر بە شاری سنە ماوەی سێ حەفتەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ل
هەنگاو: چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
سوبحان مەولوودی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگی سەر سەر بە شاری سنە ماوەی سێ حەفتەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەریوان ڕاگیراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مەولوودی، سوبحان مەولوودی لە ماوەی سێ حەفتەی ڕابردوودا تەنیا پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی هەبووە و لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.
سوبحان مەولوودی کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٢٠ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنووری باشماخی مەریوان دەستبەسەر کرا. هەنگاو زانیویەتی کە کاتژمێر ٤ی بەیانی ڕۆژی دواتر هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سوبحانیان بردووەتەوە بۆ ماڵی خۆیان لە گوندی تەنگی سەر و ماڵەکەیانیان پشکنیوە.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە سوبحان مەولوودی ماوەی ٥ ساڵە لە شاری هەولێر سەرقاڵی کاری قەنادییە و لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆی لە سنووری مەریوان دەستبەسەر کراوە.