چوار کەس لە دەستبەسەرکراوانی مانگی گەلاوێژی شنۆ بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرانەوە

چوار کەس لە دەستبەسەرکراوانی مانگی گەلاوێژی شاری شنۆ بە ناوەکانی حەکیم میرزایی، هیوا میرزایی، زاهیر مورادی و ئەنوەر پەیغامی دوا دوو هەفتە دەستب

٩ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٠:٤٩


هەنگاو: چوارشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢

چوار کەس لە دەستبەسەرکراوانی مانگی گەلاوێژی شاری شنۆ بە ناوەکانی حەکیم میرزایی، هیوا میرزایی، زاهیر مورادی و ئەنوەر پەیغامی دوا دوو هەفتە دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بۆدەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئارەش پیری هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ کە لەگەڵ ئەم ٤ کەسە دەستبەسەر کرابوو، هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ ڕاگیراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەم پێنج هاووڵاتییە کوردە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراون.

حەکیم میرزایی ٢٨ ساڵە، هیوا میرزایی ٢٣ ساڵە (برای حەکیم)، زاهیر مورادی ٢٣ ساڵە و ئارەش پیری ٢٢ ساڵە سەرجەمیان خەڵکی گوندی بێمزورتێ و ئەنوەر پەیغامی خەڵکی شنۆ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە ئورمیە گوازرانەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە