ژمارەی دەستبەسەرکراوانی شاری شنۆ گەیشتە پێنج کەس

ناوی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەکراوانی گوندی بێمزورتێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوی حەکیم میرزایی تەمەن ٢٨ ساڵ ئاشکرا بوو و بەمەش هەژماری دەستبەسەرکراوانی ڕۆژی

٢٤ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٣:٤٢


هەنگاو: دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

ناسنامەی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەکراوانی گوندی بێمزورتێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوی حەکیم میرزایی تەمەن ٢٨ ساڵ ئاشکرا بوو و بەمەش هەژماری دەستبەسەرکراوانی ڕۆژی ڕابردووی ئەو شارە بۆ پێنج کەس بەر بووەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لانی کەم چوار هاووڵاتی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی هیوا میرزایی (برای حەکیم)، ئارەش پیری، زاهیر مورادی و ئەنوەر پەیغامی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم پێنج هاووڵاتییە لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر و هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ماڵی ئەم کەسانەیان پشکنیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دراوەتە پاڵ ئەم پێنج کەسە لە بەر دەستدا نییە.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەم پێنج هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکران بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراونەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە