مادێح مورادی هاووڵاتی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

مادێح مورادی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی سەرهۆیە سەر بە شاری سنە ڕۆژی هەینی ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێ

١٢ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٠:٣٤


هەنگاو: شەممە ۱۲ی خەرمانانی ٢٧٢٢

مادێح مورادی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی سەرهۆیە سەر بە شاری سنە ڕۆژی هەینی ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مادێح مورادی تەمەن ٤٠ ساڵ و دانیشتووی گوندی سەرهۆیە لە کاتێکدا سەرقاڵی هەنگەوانی بووە لە شوێنی کارەکەی بانگ کراوەتەوە بۆ ناو گوند و لەوێ دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی مادێح مورادی توندوتیژییان بەکارهێناوە و بە چاو بەستراوی بردوویانە.

مادیح مورادی پێشتریش لە ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانبار ٢٧١٩ (٤ی جەنیوەری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ماوەی دوو مانگ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە بووە.

شایانی باسە مادێح مورادی تەمەن ٤٠ ساڵ خێزاندار و باوکی منداڵێکە. هەروەها دایکی بەتەمەنی مادێحیش جەڵتەی دڵ لێی داوە و لە ماڵی کوڕەکەی دەمێنێتەوە و مادێح ئاگاداری دەبێت.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە