میکاییل مینبەری بە بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

میکاییل مینبەری بەندکراوی سیاسی پێشوو کە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، دوای تێپەڕبوونی ٧

٢٢ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٥:٣٠


هەنگاو: سێشەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢

میکاییل مینبەری بەندکراوی سیاسی پێشوو کە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، دوای تێپەڕبوونی ٧٥ ڕۆژ بەدانانی بارمتەی یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.


بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، میکاییل مینبەری لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

میکاییل مینبەری هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لە حاڵێکدا بۆ وەرگرتنی ئۆتۆمبێلی خۆی سەردانی میکانیکی کردبوو، لەلایەن هێزەکانی
ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە گوازرایەوە.

ئەم چالاکە کوردە ڕۆژی ٥ی خەرمانانی ئەمساڵ دوای دوو مانگ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسیی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە و ئەشکەنجە کران لەو ماوەیەدا، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرابووەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، ٨ کەس لە هێزە ئەمنییەکان کە لە نێو دوو ئۆتۆمبێلدا بوون، دوای گەیشتنی میکاییل مینبەری بە میکانیکی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
.
شایانی باسە میکاییل مینبەری ٢٥ی جۆزەردان ساڵی ڕابردووش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر و دوای ١١٠ ڕۆژ بەندکران ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

 


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە