چارەنووسی دوو خوشکی دەستبەسەرکراو لە دوای دەستبەسەرکرانیان لە ناوەندی چاکسازی و بارهێنان لە سنە هەروا ناڕوونە
سۆما پوورمحەممەدی و سروە پوورمحەممەدی، خوشک و ئەندامانی چالاکی ئەنجوومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نۆژین کە پێشتر لەلایەن ناوەندەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرابوو
هەنگاو: سێشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
سۆما پوورمحەممەدی و سروە پوورمحەممەدی، خوشک و ئەندامانی چالاکی ئەنجوومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نۆژین کە پێشتر لەلایەن ناوەندەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرابوون، هێشتا لە ناوەندی چاکسازی و بارهێنانی لە شاری سنە ڕاگیراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو خوشکی خەڵکی سنە بەناوەکانی سۆما پوورمحەممەد و سروە پوورمحەممەدی، چالاکانی مەدەنی، چارەنووسیان ناڕوونە و بەبێ ڕوونکردنەوەی تاوانەکەیان لە بەندیخانە ڕاگیراون.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، لە ئێستادا، ئەم دوو خوشکە ڕۆژانە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە دەگواسترێنەوە و شەوانەش دەگەڕێندرێنەوە بۆ ناوەندی چاکسازی و بارهێنان.
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢، سروە پوورمحەممەدی، بەرپرسی لقی سنەی ئەنجوومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نۆژین، دوای سەردانیکردنی دادگای ئەم شارە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کەیسی ئەندامانی دەستبەسەرکراوی ئەم ئەنجوومەنە، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستەبسەرکرا.
سۆما پورمحەممەدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی نۆژین و خوشکی سروە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢، لە کاتێکدا بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هاوسەرەکەی، ئیدریس مینبەری، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەم ئەنجوومەنە سەردانی دادگای کردبوو، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا.