ڕفاندن و ناڕوونی چارەنووسی مێرمنداڵێکی خەڵکی بۆکان
مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی ماردین دنەزان، خەڵکی بۆکان لەدوای ڕفاندنییەوە لەلایەن هێزەکانی حکوومەت بۆ شوێنێکی نادیار

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢
مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی ماردین دنەزان، خەڵکی بۆکان لەدوای ڕفاندنییەوە لەلایەن هێزەکانی حکوومەت بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بارودۆخی تەندروستی شوێنی ڕاگیرانی ماردین دنەزان، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی بۆکان سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک حەوتوو بەسەر ڕفێندرانی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بە ناڕوونی ماوەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند؛ هەتا ئێستا ئەم مێرمنداڵە هیچ چەشنە پەیوەندییەکی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە و هیچ چەشنە زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
ماردین دنەزان ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (٢٢ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا لانی کەم ١٨٦ منداڵی کورد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە ڕفێندراون.