ناڕوونی چارەنووسی فەریبا زەندکەریمی، مامۆستا و چالاکی مافەکانی ژنان

سەرەڕای تێپەڕینی ٧ ڕۆژ لە بەندکرانی فەریبا زەندکەریمی، مامۆستای ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە شاری سنە و چالاکی بواری مافەکانی ژنان، هێشتا چارەنووسی

٢٢ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ٢٠:٥٩


هەنگاو: سێشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

سەرەڕای تێپەڕینی ٧ ڕۆژ لە بەندکرانی فەریبا زەندکەریمی، مامۆستای ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە شاری سنە و چالاکی بواری مافەکانی ژنان، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فەریبا زەندکەریمی، تەمەن ٣٥ ساڵ و مامۆستای گرێبەستی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان و چالاکی مافەکانی ژنان لە شاری سنە لە دوای دەستبەسەرکرانییەوە لە مافی پەیوەندیگرتن بە بنەماڵەکەی بێ بەریبووە و چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیکی نزیک لە بنەماڵەی زەندکەریمی، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ وەدەستخستنی زانیاری و هەواڵ لەمەڕ چارەنووسی کچەکەیان هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.


فەریبا زەندکەریمی، کاتژمێر ٨ی شەوی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرکرا.

هەنگاو پێشتر لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە نووسیبووی: هێزەکانی ئیتلاعات دوای دەستبەسەرکردنی فەریبا زەندکەریمی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و ماڵەکەیان پشکنیوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە