پیاوە تەمەن ٥٠ ساڵەکە حازر بوو لە بەرانبەر وەرگرتنی ١٧ میلیۆن تمەن زارای تەمەن ١١ ساڵ تەڵاق بدات

هەنگاو: زارای تەمەن ١١ ساڵ کە بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەشوودانی زۆرەملی لە جیاتی قەرزی باوکی لەلایەن هەنگاوەوە، کاردانەوەیەکی

١٨ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢٠:١٨

 

هەنگاو: زارای تەمەن ١١ ساڵ کە بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەشوودانی زۆرەملی لە جیاتی قەرزی باوکی لەلایەن هەنگاوەوە، کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتبووە، ئێستا پێویستی بە هاوکاریییە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  زارا ئەو کچە تەمەن ١١ ساڵەیەی خەڵکی زەردەڵان و هەلیلانی ئیلام کە لەجیاتی قەرزی باوکی (١٥ میلیۆن تمەن / ١٢٠٠ دۆلار) ناچارکرابوو کە مێرد بە پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بکات، ئێستا تووشی چەندین نەخۆشی جۆراوجۆر بووە و دۆخی دەروونیشی نالەبارە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی ئیلام لەگەڵ نوێنەری ئیدارەی بێهزیستی ئە وشارە سەردانی مالی ”س . ڕ“ تەمەن ٥٠ ساڵیان کردووە و ناوبراو ڕازی بووە لە لە جیاتی وەرگرتنی بڕی (١٧ میلیۆن تمەن / نزیکەی ١٥ وەرەقە) زارا تەڵاق بدات.

یەکێک لەو چالاکانە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە دوای بەدواداچوون بۆ ئەو کەیسە بۆمان دەرکەوتووە کە باوک و دایکی زارا هەردوویان گیرۆدەی ماددە هۆشبەرن و هەر بۆیە بڕیارمان داوە کە زارا دوای ئەوەی تەڵاقی وەرگرت، ڕادەستی ئیدارەی بێهزیستی بکەین و لە ژێر چاوەدێرییی ئەواندا بێت.

چالاکانی مەدەنی ئیلام  لە ڕێگای هەنگاوەوە داوایان کردووە کە هەر کەس دەتوانێ هاوکاری زارا بکات هاوکارییان بکات.

 

ئیمەیلی پەیوەندی

[email protected]


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە