ئازادی دوو هاووڵاتی دەستبەسەر کراو لە بانە و پیرانشار

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی رابردوودا، دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراو لە شارەکانی بانە و پیرانشار لە بەندیخانە ئازاد کران.

٢١ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١١:٢٢

 

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی رابردوودا، دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراو لە شارەکانی بانە و پیرانشار لە بەندیخانە ئازاد کران.

بە پێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە (١٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ٧ی فێوریەی ٢٠١٩) عوسمان فەرەجی، خەڵکی بانە، دوای ٥٠ ڕۆژ دەستبەسەری ئازاد کرا.

عوسمان فەرەجی ڕۆژی پێنجشەممە (٢٩ی سەرماوەز ٢٧١٨/ ٢٠ی دسامبر ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەسبەسەر کرابوو.

لەلایەکی دیکەوە  و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا، شێرکۆ عەلی محەمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە لە ڕێکەوتی ١٩ی سەرماوەز دەستبەسەر کرابوون، دوای دوو مانگ ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە