هیزەکانی حەشدی شەعبی لە شنۆ دوو کاسبکاری کوردیان کوشت
هەنگاو: دوای کەمتر لە دوو حەفتە لە جێگیر بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شاری شنۆ، دوو کاسبکاری کوردیان دایە بەر دەسرێژی گووللە.
١١ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٠:٣٣
هەنگاو: دوای کەمتر لە دوو حەفتە لە جێگیر بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شاری شنۆ، دوو کاسبکاری کوردیان دایە بەر دەسرێژی گوللە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١١ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١ی مای ٢٠١٩) هێزەکانی حەشدی شەعبی کە لە شاری شنۆ جێگیر کراون، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی کورد کردووە.
بە هۆی ئەو دەستڕێژەوە کە لە شوێنێک بە ناوی چل ئاشان ئەنجام دراوە دوو کاسبکاری کورد بە ناوی”ڕەئووف خالید نژاد و نێعمەت ساعادەت” کوژران.
ڕۆژی یەکشەممە (١ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٢١ی ئاوریلی ٢٠١٩)، ٦٠ کەس لە هێزەکانی حەشدی شدعبی بە دوو ئوتوبوسی زانکۆی ئازادی ئورمیە گوازرانەوە پایگای ئەمیرئاوای گەڕەکی شاکرئاوای شنۆ و لەوێ جێگیر بوون.