دەستبەسەر کرانی ٥ هاووڵاتیی کورد لە مەریوان
هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ٥ هاووڵاتیی کورد لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن ژمارەی .
هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ٥ هاووڵاتیی کورد لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن ژمارەی دەستبەسەر کراوان زیاترە.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٩/١٤ی ژوئیەی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لانیکەم ٥ هاوڵاتیی خەڵکی شاری مەریوانیان دەستبەسەر کرادووە.
ناسنامەی دەستبەسەرکراوان بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیەندراوە:
١-ئومید ساڵحی٢- عەلی ڕەزایی ٣-گۆران قوربانی ٤-فاتێح هووشمەند ٥- یادگار دڵجوو
هەنگاو شەوی ڕابردوو هەواڵی دەستبەسەرکانی گۆران و فاتێحی بڵاو کردەووەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە، ئەو کەسانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراون و لەوانەیە ژمارەی دەستبەسەرکراوان زیاتر بن.