یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات گیان لە دەستدانی ٤ گریلای لە جوانڕۆ ڕاگەیاند

هەنگاو: یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات (ی ر ک) گیان لە دەست دانی ٤ گریلای لە تێکهەلچوونێکی چەکداری کە کۆتایی مانگی پووشپەڕ لە جوانڕۆ ڕوویدا بوو، ڕاگەیاند.

١٣ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١١:٥٣

 

هەنگاو: یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات (ی ر ک) گیان لە دەست دانی ٤ گریلای لە تێکهەلچوونێکی چەکداری کە کۆتایی مانگی پووشپەڕ لە جوانڕۆ ڕوویدا بوو، ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات (ی ر ک) لقی سەربازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک گیان لە دەست دانی ٤ گریلای خۆیانی لە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەگەڵ سپای پاسداران لە نزیک جوانڕۆ ڕاگەیاند.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا چوار گریلا بە ناوەکانی ”ئەرسەلان حەسەنی“ خەڵکی ئورمیە، محەمەد محەمەدی خەڵکی مەریوان، ئیدریس شەفیعی خەڵکی ئیلام و ڕەهبەر ئودونگیت خەڵکی ئامدەی باکووری کوردستان گیانیان لە دەست داوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی چوارشەممە (١٩ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ١٠ئ ژوئیەی ٢٠١٩) تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی  ئۆپۆزێسیۆنی حکومەتی ئێران و سپای پاسداران لە گوندی بێوڵەی جوانڕۆ رووی داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا دوو ئەندامی سپای پاسداران کە خەڵکی جوانڕۆ و ئیلام بوون کوژراون.  ناسنامەی ئەو ئەندامەی  سپا کە خەڵکی جوانڕۆ بووە، محمەمەد خان سلێمانی نەسەب ڕاگەیەنراوە. هەروەها دوو پاسداری دیکە بە ناوەکانی " لایق سەیدی"  و "رەئووف زارعی" بریندار بوون  کە بە مەبەستی چاەرەسەریی پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ کرماشان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە