چارەنووسی پەروین ئەدوایی نادیارە

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی دوو حەفتە لە دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژن لە شاری مەریوان، چارەنووسی نادیارە.

١٨ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٥:٠١

 

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی دوو حەفتە لە دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژن لە شاری مەریوان، چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی دوو حەفتە لە دەستبەسەر کرانی ”پەروین ئەدوایی“ چالاکی مەدەنی دانیشتووی مەریوان، چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەوبارەوە بی ئاکام ماوەتەوە.

پەروین ئەدوایی خەڵکی گوندی سڵێن و دانیشتووی مەریوان، ڕۆژی شەممە (٥ی گەلاوێژ / ٢٧ی ژوئیە) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو چالاکە مەدەنییە کە لە بواری مافەکانی ژنان و منداڵانیش چالاک بووە، دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنیکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووس و شوینی ڕاگیرانی نادیارە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە