دەستبەسەر کرانی ژنێک لە مەریوان و ئازادی کچێک لە پیرانشار

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنە چالاکێکی مەدەنی لە مەریوان دەستبەسەر و هاوکاری کچێکی پیرانشاری کە دەستبەسەر کرابوو، ئازاد کراوە.

٨ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٨:١٢

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنە چالاکێکی مەدەنی لە مەریوان دەستبەسەر و هاوکاری کچێکی پیرانشاری کە دەستبەسەر کرابوو، ئازاد کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراو مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٥ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٢٧ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی چالاکێکی مەدەنی بە ناوی ”پەروین ئەدوایی“ کە خەڵکی گوندی سلێن و دانیشتووی ئەو شارەیە و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەریون ئەدوای چالاکی مەدەنی و هاوکارت لە بوارەکانی مافەکانی ژنان و منداڵان چالاک بووە و دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنیکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کرانی پەروین ئەدوایی ماڵەکەیان پشکنیوە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، دونیا شاڵی کە کۆتایی مانگی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کرابوو، ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە