ئەو لاوە ١٨ ساڵانەی لە تێکهەڵچوونەکەی سەردەشت دەستبەسەر کرا، بۆ ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: لاوێکی سەردەشتی کە ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی تێکهەڵچوونەکەی نێوان سپای پاسداران و هێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) بریندار

٧ خەرمانان ٢٧١٩، ١٠:٠٤

 

هەنگاو: لاوێکی سەردەشتی کە ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی تێکهەڵچوونەکەی نێوان سپای پاسداران و هێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) بریندار و دەستبەسەر کرابوو، بۆ شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “مێهران ئەحمەدیان” کوری قوربان سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی خەرمانان (٢٨ی ئاگۆست) لە کاتی تێکهەڵچوونەکەی  نێوان سپای پاسداران و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بریندار بووە و دەستبەسەر کراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ڕایگەیاند کە مێهران تەمەن ١٨ ساڵ و دانیشتووی ئاوایی قەڵاڕەش بووە دوای دەستبەسەرکران لە کاتێکدا  دەستی بە سەختی بریندار بووە، ڕەوانەی دەستبەسەرگەی سپای پاسدارانیان لە شاری ئورمیە کراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، داوای ئازدکردنی دەسبەجێی ئەو لاوە دەکات و داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات کە بۆ ئازادی و دەرمان کردنی ناوبراو هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گڕ

بە پێی ئەو وێنانە کە دەست هەنگاو گەیشتوون، سپای پاسداران کاتژمێر سێی سەرلەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو خانوویەکی نیوەکارەی لە جادەی قەڵاڕەشی سەردەشت گەمارۆ داوە و بە چەکی ئار پی جی داویەتە کردوویانەتە ئامانج و دوای ئەو هێرشە، تێکهەڵچوونەکە رووی داوە.

لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونە دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی بە ناوەکانی ئیبراهیم عەزیزنەژاد و عەلی بایزپەروەر گیانیان لەدەست دا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە