دوو ئەندامی حیزبی دێموکرات لە سەردەشت گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: سپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە دوو ئەندامی حیزبی دێموکرات لە شاری سەردەشت کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانیان و گیانیان لە دەست داوە.

٦ خەرمانان ٢٧١٩، ١٠:٠٨

 

هەنگاو: سپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە دوو ئەندامی حیزبی دێموکرات لە شاری سەردەشت کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانیان و گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، فەیلەقی حەمزەی سپای پاسداران لە ئورمیە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە بکوژانی پاسدار خالید شوانی لە سنوورەکانی سەردەشت کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی سپا و دوو کەسیان گیانی لە دەست داوە و یەکێکیان بە دیل گیراوە

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاند کە دوو کەس بەناوەکانی ”عەلی بایزیدپوور“ و ”ئیبراهیم عەزیز نژاد“  لە گوندی قەڵاڕەشەی سەردەشت  لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکدا کە کاتژمێر ٢ی بەرەبەیان هاتووەتە ئاراوە گیانیان لە دەست داوە و کەسێکیش بە ناوی ”مێهران ئەحمەدیان“ بریندار و دواتر بە دیل گیراوە.

سەرچاوەیەک لە حزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) ئەو زانیاریانەی بۆ هەنگاو پشتڕاست کردەوە.

خالید شوان، کادری پاراستنی زانیاری سپای پاسداران، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٤ی خەرمانان (٢٦ی ئاگۆست) لە شاری پیرانشار و لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە