چارەنووسی سەید ڕەزا ئەحمەدی پاش مانگێک ناڕوونە
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار مانگێکە دەستبەسەر کراوە و دوای گواستنەوەی بۆ ئورمیە چارەنووسی نادیارە.
١١ خەرمانان ٢٧١٩، ١٣:٣٧
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار مانگێکە دەستبەسەر کراوە و دوای گواستنەوەی بۆ ئورمیە چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی یەک مانگ لە دەستبەسەر کران سەید ڕەزا ئەحمەدی، هاووڵاتی خەڵکی گوندی ”تەرکەش“سەر بە پیرانشار، چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.
سەید ڕەزا ئەحمەدی ڕۆژی پێنج شەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (١ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازرایەوە.