گیان لە دەست دانی بەندکراوێکی دیکە لە ئورمیە، پێنج بەندکراو لە سێ مانگدا گیانیان لە دەست داوە

هەنگاو: بەندکراوێکی دیکە لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لە ماوەی سێ مانگ.

٣ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٠٩:٤٥

 

هەنگاو: بەندکراوێکی دیکە لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لە ماوەی سێ مانگدا ٥ بەندکراوی ئەو بەندیخانەیە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧١٩ (١٨ی سێپیامبری ٢٠١٩)، بەندکراوێکی بەندیخانەی ئورمیە بە ناوی ”عەلی پایا“ بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە گیانی لە دەست داوە.

عەلی پایا سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەسبەسەر و حوکمی ٦ سال بەندکرانی بە سەردا سەپابوو. ناوبراو کۆتایی مانگی پووشپەڕ بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە بەندی ١٥ بۆ بەندی بێهداری بەندیخانە گوازرابوویەوە.

هەمان ڕۆژ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی داریووش کەنگەرلوو بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆفی هەنگاو، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لانیکەم پێنج بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە هۆی پێرانەگەیشتنی پزشکییەوە گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە