سینا نیک پەی تەمەن ١٦ ساڵ دوای سێ حەوتوو بە بارمتە ئازاد کرا

سینا نیک پەی تەمەن ١٦ ساڵ دوای سێ حەوتوو بە بارمتە ئازاد کرا

11:19 - 20 November 2020

 

هەنگاو: مێرمنداڵێکی خەڵکی شارە دێی نێی مەریوان دوای سێ حەوتوو بەندکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٨ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، سینا نیک پەی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شارەدێی نێی مەریوان پاش سێ حەوتوو بەندکران بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.


سینا نیک پەی ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای مەریوان دەستبەسەر و بۆ سنە گوازرابوویەوە.
 

کامران نیک پەی، باوکی سینا  پێشتر لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند:”ڕۆژی سێشەممە ئێمە لە باخەکەی خۆمان سەرقاڵی ئیش بووین کە زەنگیان بۆ من داوە و وتوویانە ئێمە لە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەریوان پپەیوەندی دەگرین پەروەندەی سینا کەم و کۆڕی هەیە و ئەگەر ئەمڕۆ پڕ نەکرێتەوە، ئەوا لە خوێندنی ئەمساڵ نەجێ دەمێنێت“.
 

ناوبراو لە درێژەدا وتی کە سینا دوای ئەوە پەیوەندییە بە ماتۆر سیکلێتی هاوڕێیەکی چووە بۆ ئیدارەی پەروەردە و هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا هەر لەوێ دەستبەسەریان کردووە و دواتر گواستوویانەتەوە بۆ سنە.
 

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە سینا نیک پەی بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.