سێ کەس لە مامۆستایانی دەستبەسەرکراوی سنە ئازاد کران

سێ کەس لە مامۆستایانی دەستبەسەرکراوی سنە ئازاد کران

16:00 - 23 June 2022


هەنگاو: پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

سێ کەس لە مامۆستایان و چالاکی پیشەیی دەستبەسەرکرای خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی ڕەزا تەهماسبی، بێهزاد قەوامی و غیاس نێعمەتی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کران.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو ئەم سێ مامۆستایە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوون مافی دەسپێراگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها مافی دیتنی بنەماڵەکەیان لێ زەوت کرابوو.

غیاس نێعمەتی و بێهزاد قەوامی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان و ڕەزا تەهماسبی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کرابوون.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەکانی هەنگاو لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ١٢ مامۆستا لە شاری سنە دەستبەسەر کراون لە تا ئێستا ٨ کەسیان ئازاد و ٤ کەسیان لە دەستبەسەریدان.