عەزیز قادر تاج و سەلیم شەریفی بە بارمتە ئازاد کران

عەزیز قادر تاج و سەلیم شەریفی بە بارمتە ئازاد کران

07:09 - 4 March 2021

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ دوای ئەوەی کە ڕۆژی ڕابردوو گوازرابوونەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە، بە بارمتە ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرحڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٤ی مارسی ٢٠٢٠)، عەزیز قادرتاج و سەلیم شەریفی خانلەر، دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە و به شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کران.

ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ڕابردوو دوای یەک مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە و تەواوبوونی لێپرسینەوەکان، بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازرابوونەوە.

عەزیز قادر تاج مامۆستای قوتابخانەی بنەڕەتیی گوندی نزریوەی شنۆ شەوی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٣١ی ژانویەی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شنۆ دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە گوازرایەوە.

هەروەها، سەلیم شەریفی ڕۆژی دووشممە ١٣ی ڕێبەندان (١ی فێوریە) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرابوویەوە.