عەزیز قادرتاج بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازرایەوە

هه نگاو: یەکێک لە مامۆستایانی دەستبەسەر کراوی مانگی ڕابردووی کوردستان دوای مانگێک ڕاگیران لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی ئ

١٤ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٢:٢١

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هه نگاو: یەکێک لە مامۆستایانی دەستبەسەر کراوی مانگی ڕابردووی کوردستان دوای مانگێک ڕاگیران لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی ئورمیە، بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٣ی مارسی ٢٠٢١)، عەزیز قادرتاج، مامۆستای دەستبەسەر کراوی خەڵکی شنۆ دوای مانگێک ڕاگیران و لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری شنۆ گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەزیز قادرتاج لە ماوەی ڕاگیرانی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپا لە هەبوونی مافی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و بڕیارە بە زوویی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد بکرێت.

عەزیز قادر تاج مامۆستای قوتابخانەی بنەڕەتیی گوندی نزریوەی شنۆ شەوی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٣١ی ژانویەی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شنۆ دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە گوازرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە