لاوێکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

​هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی لاوانی کورد، لاوێکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئی

١٩ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٦:٥٠


هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی لاوانی کورد، لاوێکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١١ی پێش نیمەڕۆی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٨ی فێوریەی ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵیان بە ناوی محەممەد سەلیمی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەنگاوی وت: «هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ناوبراویان لە شوێنی کارەکەی خۆی (کارگەی ساز کردنی دەرگا و دەلاقەی UPVC) و بە بێ پیشاندانی مۆڵەتی دادوەری دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ محەممەد سەلیمی و هەروەها چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠٢٢دا لانی کەم ٥٠ چالاکی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە