محەمەد نیک پەی بە بارمتە ئازاد کرا

محەمەد نیک پەی بە بارمتە ئازاد کرا

18:59 - 13 January 2022

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢١ (١٣ی ژانویەی ٢٠٢٢) محەمەد نیک پەی هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان دوای ٣٥ ڕۆژ دەستبەسەر کران لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و سنە بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

محەمەد نیک پەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٩ی دێسامبری ٢٠٢١) هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی ئامۆزاکەی بە ناوی فاروق نیک پەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات لە ملەی سەولەتاوای شاری سنە دەستبەسەر کرا.

ئەم دوو هاووڵاتییە رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەز گوازراونەوە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و دوای یەک حەوتوو بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرانەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمە نیک پەی لە هاتی دەستبەسەرکران مافی دیتنی بنەماڵە و پارێزەری پێ نەدراوە و هەروەها فاروق نیک پەی تا ئێستا لە دەستبەسەرگە ڕاگیراوە.