پوریا جەوادی خەڵکی ئیلام دوای ٧ مانگ بەندکران بە بارمتە ئازاد کرا

پوریا جەوادی خەڵکی ئیلام دوای ٧ مانگ بەندکران بە بارمتە ئازاد کرا

12:30 - 29 July 2022


هەنگاو: هەینی ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

پوریا جەوادی بەندکراوی سیاسی خەڵکی شارۆچکەی کارزان سەر بە شاری ئیلام دوای ٧ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکران ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٧ی جولای ٢٠٢٢) بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پوریا جەوادی دوای دەستبەسەر کران بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای ئیلام بە سەختترین شێوە ئەشکەنجە دراوە و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گوازراوەتەوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە پوریا جەوادی لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش کراوە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبی دێموکرات تۆمەتبار کراوە.

پوریا جەوادی ڕۆژی هەینی ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٧ی دیسەمبەری ٢٠٢١) هاوڕێ لەگەڵ هاوژینەکەی بە ناوی مریەم حەقگوو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای ئیلام دەستبەسەر کرابوو.