چارەنووسی سۆما عەلیزادە پاش مانگێک لە دەستبەسەرکران نادیارە

چارەنووسی سۆما عەلیزادە پاش مانگێک لە دەستبەسەرکران نادیارە

16:20 - 30 August 2022


هەنگاو: سێشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢

سۆما عەلیزادە هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان کە مانگی ڕابردوو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بێ ئاکام ماوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە بەندکراوە ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ دوای ئەوەی ئەوەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەوە درابووە بەر لێدان و کوتان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.

سۆما عەلیزادە ٢٩ ساڵە و خەڵکی بۆکان ڕۆژی دووشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٥ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.