چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی داڵاهۆ دوای پێنج مانگ نادیارە

19:02 - 6 November 2019

 

هەنگاو: هیچ هەواڵێک لە سەر چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان کە پێنج مانگ پێش دەستبەسەر کراوە، لە بەردەست دا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧١٩ (١٩ی ژوئەنی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی داڵاهۆ لانیکەم ٢٢ کەسیان دەستبەسەر کرد کە ٢١ کەسیان پاش ماوەیەک بە بارمتە ئازاد کران و کەسێکیان هێشتا دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، هەر لەو ڕۆژە کەسێکی دیکە بە ناوی ”ئەردەوان فەتاحی“ تەمەن ٢١ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی داڵاهۆ دەستبەسەر کراوە.

سەڕەڕای تێپەڕینی پێنج مانگ لە دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بێ ئاکام ماوەتەوە.

ئەردەوان فەتاحی پێشتریش دوو جار بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.