٢١ کەس لە دەستبەسەر کراوانی داڵاهۆ بە دانانی بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: دەستبەسەر کراوانی شاری داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی زۆر ئازاد کران.

٢٤ خەرمانان ٢٧١٩، ٢٠:١٣

 

هەنگاو: دەستبەسەر کراوانی شاری داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی زۆر ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەرمانانی ٢٧١٩ (١٤ی سێپتامبری ٢٠١٩)، ٢١ کەس لە دەستبەسەر کراوانی گوندەکانی دەورووبەری شاری داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ئازاد کران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، داواکاری گشتی داڵاهۆ بە ناوی ”عەلی سادقی“ ئەو بەندکراوانەی لە ساڵۆنی شانۆی بەندیخانەی کرماشان کۆ کردووەتەوە و هەوڵی داوە کە ڕازییان بکات هەتا دان بەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان بنێن، بەڵام کاردانەوەی توندی تۆمەتبارەکانی لێکەوتووەتەوە.

پێشتر هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە داواکاری گشتی شاری داڵاهۆ بە تۆمەتی موحاربە (دژایەتی خوا) داوای حوکمی سێدارەی بۆ ئەو بەندکراوانە کردووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە دوای میدایی بوونی دەستبەسەر کرانی ئەو لاوانە، دادوەری گشتی بڕیاری داوە کە لە تۆمەتی موحاربە پاشگەز بێتەوە و بە مەبەستی پاساوهێنانەوە بۆ  دوو مانگ دەستبەسەرکرانی ئەو ٢١ لاوا تحمەتی بڕینی دار و تێکدانی کیڵگەیەکی ماسی خستووەتە پاڵیان.

 هەنگاو بۆ یەکمجار و وەکو ویەکەم  ماڵپەڕ ناوی تەواوی ئەو ٢١ کەسە کە ڕۆژی جوارشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧١٩ (١٩ی ژوئەنی ٢٠١٩) دەستبەسەر کراون بڵاو دەکاتەوە;

١- پەیمان تەهماسبی کوڕێ محەمەد

٢_ ڕەستگار ئیبراهیمی کوڕی ئیسفەندیار

٣_ یاسر دارابی کوڕێ کاکائەحمەد

٣- پەیمان محەمەدی کوڕێ حەیدەر

٤- سامان محەمەدی کوڕێ حەیدەر

٥- عەلیڕەزا محەمەدی کوڕێ نورمحەمەد

٦_ یەعقووب ئەڵماسی کوڕی مەجید

٧_ پویا عەزیزیانی کوڕێ عەزیزوڵڵا

٨_ حەمزە محەمەدی کوڕی کاکاعەزیز

٩_ قودرەت مستەفایی کوڕی عەزیزموراد

١٠_ یەحیا مستەفایی کوڕێ عەلی

١١_ حەسەن ئیبراهیمی کوڕێ ڕوستەم

١٢_ یونس دارابی کوڕی حەسەن

١٣_ یوسف دارابی کوڕی حەسەن

١٤_ فەرزاد مێهدی نژاد کوڕێ خوسرەو

١٥_ ائیمان ساڵحی کوڕی کەشتمەند

١٦_ عومران دارابی کوڕی تۆفیق

١٧- شەمسوڵڵا قادری

 ١٨_ ستار تەدەین

١٩_ هیدایەت نەزەر وەیسی کوڕی حەبیب

٢٠_ حەلی گلێنی کوڕی حەمید

٢١_ عەدنان تەهماسبی

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ژمارەی دەستبەسەر کراوەکان زیاترە لە ١٥ کەس، بەڵام ئەو کات تەنیا ناسنامەی ٥ کەسیانی بۆ ئاشکرا ببوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە